بەغداد – INA
وەزارەتی پەروەردی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، خشتەی تاقیكردنەوە گشتیەكانی قۆناغی سێی ناوەندی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: دوای كەمكردنەوەی ژمارەی تاقیكردنەوەكان بڕیاردرا خشتەی تاقیكردنەوە گشتیەكان بۆ قۆناغی سێی ناوەندی بڵاوبكرێتەوە، (بۆ خوێندنی عەرەبی و ئەو ناوچانەی خوێندننی كوردی و توركمانی دەیانگرێتەوە) بۆ ساڵی خوێندنی 2021 – 2022 خولی یەكەم.