بەغداـ INA
حوسێن ئەلخورسانی بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی یانەی شوڕتە تەئكیدیكردەوە كەڕووبەڕووبوونەوەی یانەی سناعە ئەمڕۆ لەگەڕی 28ی خولی نایابی تۆپی پی َی عێراق زۆر گرنگە بەتایبەتی دوای شكستی یانەی تەڵەبە بەرانبەر بەنەوت.
ئەلخورسانی ئەمڕۆچوارشەممە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتی : یانەكەمان بە دروشمی (ئارام مەبە و خاو مەبەوە) یاری دەكات بۆ ئەوەی سێ خاڵی یاریەكە بەدەست بێنێ و بچێتە ناوچەی ئەمان و دووركەوتنەوە لە ریزبەندی دووەم كەیانەی تەڵەبەیە، بردنەوەی نازاناوە لەپێش وەختەدا،هەروەها یاریزانەكانمان سوورن لەسەر ئەنجامدانێكی یاریێكی باش ولەبیرچوونەوەی كەوتنەكەمان بەرانبەر نەوتی وەست.
سەبارەت بە یاریگای ڕاهێنانیش، خوراسانی ڕوونی كردەوە: هیچ ڕاستییەك نییە بۆ ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە بێزاری هەندێك یاریزان دەكەن لە جوڵەی نێوان یاریگاكانی مەشق و ڕاهێناندا، ئاماژە بەوە دەكەن كە دەستەی ڕاهێنان هەمیشە بە دوای باشترین یاریگادا دەگەڕێت بۆ ڕاهێنان و یاریگای ئەبو نەواس یاریگایەكی گونجاوەبۆ مەشق وراهێنان،هەروەها كەمی یاریگا لەنێو شاری بەغدا بۆ مەشق وراهێنان.
خۆراسانی لە بەردەوامیدا وتی: ئیدارەی شوڕتە بەنیازە پرۆسەی گەشتكردن لەنێوان یاریگاكان كۆتایی پێبێت و یانەی شوڕتە بە بەهاو مێژووی خۆی و ناوی دوو یاریگای خۆی هەبێت، یەكێكیان بۆ ڕاهێنان و ئەویتریان بۆ ئەنجامدانی یارییە ڕەسمییەكان بەتایبەتی كە وەزارەت و دەستەی كارگێڕی زۆر كار دەكەن بۆ تەواوكردنی ئەم كێشەیە.