بەغدا – ا ه ع سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: لیژنەیەكی باڵا پێكدەهێنرێت بۆ گەڕاندنەوەی دەركراوان و ئەوانەی گرێبەستیان هەڵوەشاوەتەوە لە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ، بەو شێوەیەی لە بودجەی ساڵی 2018دا بریاری لەبارەوەدراوە. مەعن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران لە بودجەی ساڵی 2018دا بڕگەیەكی تایبەت بە هەڵهاتوان و ئەوانەی گرێبەستیان هەڵوەشاوەتەوە و دەركراون تەرخانكردوە و پەیوەستیكردووە بە دەركردنی رێنمایی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە. وتیشی وەزارەتەكەیان چاوەرێی رێنمایی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە هەڵهاتوان و ئەو كەسانە دەكات كە گرێبەستەكەیان هەڵوەشاوەتەوە و دەركراون، رونیشیكردەوە لیژنەیەكی باڵا بۆ ئەو پرسە پێكدەهێنرێت تا چاوبخشێنێتەوە بە كاردانەوەو داواكارییەكان بە شێوەیەكی شەفاف.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد