بەغدا- INA ویسام مولا
ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانتارانی پارێزگای زیقار تەئکیدیانکردەوە کە چەند هۆزێکی پارێزگاکە چەکی قورسیان هەیە و داوا لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دەکەن ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ سەپاندنی ئاسایش لەپارێزگاکەدا.
عادل روكابی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەرپشكی پارێزگای زیقار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەستی و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو ڕاگەیاندن: پارێزگای زیقار دۆخێکی ئەمنیی ناپەسەند هەیە، بۆیە چەندین هاوڵاتی دەبن بە قوربانی، کە تازەترینیان شەهیدبوونی ئەفسەری هەواڵگری ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەرە بوو.
وتیشی: "پارێزگاکەمان داوای هاوكاری لە هەموو شارەکانی دەكات" و ئاماژەی بەوەیش دا:"هەندێک لە خێڵەکانی ناوچەكە چەکی قورسیان هەیە".
ناوبراو، داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کرد، کە ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی دۆخی نائاسایی لەزیقار ،