بەغداد – INA
هەیسەم جبوری راوێژكاری هونەری سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە میكانیزمی خەرجكردنی 1/12 بەهۆی فراوانبوونی زۆری خواست پێداویستیەكان پڕناكاتەوە ، و ئاماژەی بەوەشدا: بارودۆخەكە هیچ لەبار نیە بۆ ناردنی بودجەی ساڵی 2022.
جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: بودجە زۆر گرنگە چونكە هەموو بودجەیەكی كارپێردن ناتوانرێت زیاتر لە 1/12ی لێخەرج بكرێت ئەوەش بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە (6) و تەواوكار نیە بەهۆی فوانبونی زۆری داخوازی هەمووان لە ئاستی موچەو دەرماڵەی پلەبەرزكردنەوە لە ئاستی بودجەی كاری پێویست لەلایەن وەزارەتەكانەوە.
وتیشی: بودجەی وەبەرهێنان زۆر گرنگە بۆ پرۆژەكانی گەشەپێدانی و پرۆژەكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پەسەندكردنی بودجە بڕیارێكی گرنگە بەڵام ئەو بارودۆخەی ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە لەبارنیە بۆ پێشوازیكردن لەیاساكەو پەسەندكردنی.
ئەو راوێژكارەی كازمی: تا ئێستا حكومەت پرۆژە یاسای بودجەی نەناردووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و هێشتا لە ئەنجومەنی وەزیرانە، وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران كاتێك كە یاسای پشتگیری فریاگوزاری ناردە ئەنجومەنی نوێنەران مانای ئەوە دەگەیەنێت بودجە لە ئێستادا ئامادە نیەو پێویستی بەكاتی زیاتر هەیە.
پێشتر سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی داوای لە هێزە سیاسیەكان كرد بە جدی كاربكەن بۆ رێككەوتن لەسەر میكانیزمێك بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەت، و راپەراندنی ئەركەكانی و كاركردن لەسەر بودجەی 2022 و جێبەجێكردنی پابەندیەكانی بەرامبەر هاوڵاتیان.