بەغداـ INA
وەزیری لاوان و وەرزش عەدنان دڕجال ئەمڕۆ چوارشەممەلەبارەگای وەزارەتەكە باسی لەچۆنیەتی پەرەپێدان و پەیوەندییەكان لەگەڵ بەلجیكا كرد لەبواری وەرزش و لاواندا لەكاتی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا فیلیپ ڤاندن پۆلك .
لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) بڵاویكردەوە، هاتووە: هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی ئاستی بایەخدان بە گەنجان و وەرزش و چالاككردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆری ئەزموونی وەرزش ولاوانی هەردوولاكرا.
وەزیری عەدنان درجال لە ڕێگەی باڵیۆزەوە بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلجیكی كرد بۆ سەردانی عێراق و ستایشی ئاستی نایابی تۆپی پێی بەلجیكی و ئەگەری سوودوەرگرتن لە ئەزموونی بەلجیكی كرد بە هێنانی ڕاهێنەر و شارەزایانی بەلجیكی بۆ ڕاهێنانی ستافی ناوخۆ وبەرزكردنەوەی ئاستی وەرزش لە عێراق.