وەزیری بەرگری بانگهێشتنامەی رەسمی بۆ سەردانی چیك بەدەست گەیشت

سیاسی
  • 20-04-2022, 14:12
  • +A -A

    بەغداد – INA
    وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند:  جومعە عیناد بانگێشتنامەی رەسمی  بەدەست گەیشت بۆ سەردانی كۆماری چیك.
    وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: وەزیری بەرگری جومعە عیناد سەعدون لە بارەگای وەزارەت پێشوازیكرد لە باڵیۆزی چیك لە عێراق پیتەر چیبان، و لە دیدارێكدا گفتووگۆیان كرد سەبارەت بە كۆمەڵێك بابەتی جێگرنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: باڵیۆزی چیك بانگهێشتنامەی رەسمی رادەستی وەزیری بەرگری كرد بەمەبەستی سەردای كۆماری چیك و زانیاری سەبارەت پیشەسازییە سەربازیەكانی چیك.