بەهۆی كێشەیەكی عەشایەرییەوە هێزە ئەمنییەكان دەوروبەری گۆندی ال سەعدون دەگرن

ئەمنی
  • 20-04-2022, 14:08
  • +A -A

    بەغدا –INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیاند  بەهۆی سەرهەڵدانی كێشەیەكی عەشایەری  گوندی ال سەعدون لە قەزای شەتڕە گەماری ناوچەكەیان دا .
    لە راگەیەندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی  كەتووە تیدا هاتووە: "هێزە ئەمنییەكان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سۆمەر لە گوندی ئەل سەعدونی سەر بە قەزای شەتڕەی سەر بە پارێزگای دەقار، كەڵەمەیكی ئەمنیان بەدوو گوندەكە سەپاندووە، ئەوەیش دوای ئەوەی لە كێشەیەكی عەشایەری سەرئەنجام بوو بەهۆی شەهیدبوونی عەمید عەلی جەمیل عەبدول خەلەف بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سۆمەر لە كاتی یەكلای كردنەوەكەی ئەم ململانێیەدا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی ئەو عەمیدە قارەمانە دەكات كە لە كاتی ئەركدا شەهید بووە".