ئەمانەی بەغدا ڕووبەڕووی سناعە دەبێتەوە بۆ دووركەوتنەوە لەدابەزین

وەرزش
  • 20-04-2022, 14:06
  • +A -A

    بەغدا  INA
    سەرپەرشتیاری یانەی ئەمانەی بەغدا ئەحمەد موسەوی تەئكیدیكردەوە كەتیپەكە بەپەرۆشییەكی زۆر وپاڵنەرێكی باش دەچێتە یاری ئەمڕۆی لەگەڵ یانەی ئەلقاسم بەتایبەتی دوای سەركەوتنی بەسەر سناعە لە گەڕی پێشوی خولی  نایابی تۆپی پێی عێراق.
    موسەوی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند : یانەكەیان دەست دەكات بە چالاكیەكانی، بەتایبەتی دوای ئەوەی یاری سناعەی بردەوە و ئەوەشی وت :  یاری لەگەڵ یانەی قاسم بۆ ئێمە هەژماری تایبەتی هەیە، چونكە لە یاریگای خۆمانە،ئەوەش وامان لێدەكات سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بێنین ودوور بكەوینەوە لە ریزبەندی چوار یانەی كۆتایی ودوور كەوتنەوە لە دابەزین بۆ پلە یەكی عێراق.
    موسەوی ئەوەشی وت: سێ یاری داهاتوو بەرامبەر یانەكانی ئەلقاسم و سامەڕا و فەوتی میسان كە یانەكە بە توندی دەجەنگێت بۆ دڵنیابوون لەوەی كە نیشانەی تەواو و گەیشتن بە ناوچە سەلامەتییەكان لە لەخشتەی ریزبەندی گشتیدا.
    وتیشی: یانەكەمان ئامادەكارییەكانی خۆی بەباشی تەواوكردووە و ورەی یاریزانەكان بەرزە و سوورن لەسەر دابینكردنی ئاستێكی باش.