گومرگ" هەوڵێكی بەقاچاغبردن لەبەندەری ئوم قەسر پوچەڵدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 20-04-2022, 12:59
  • +A -A

    بەغداد – INA
    دەستەی گشتی بۆ گومرگ ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: هەوڵێكی بە قاچاغبردنی ماتۆڕسكیلی بەكارهاتوو لە سەنتەری گومركی ئوم قەسری باكور پۆچەڵكرایەوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: لە سەنتەری گومگی ئوم قەسری باكور هەوڵێكی بە قاچاغبردنی كۆنتێنەرێك پوچەڵكرایەوە كە ماتۆڕسكیلی بەكارهاتووی تێدابوو و لە پشتی كەلوپەلی یەدەگەوە شاردرابونەوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دەستەی گشتی بۆ گومرگ لیژنەیەكی تایبەتی بە هاوكاری لایەنی پشتیوانی پێكهێنا، بۆ ئامادەكردنی راپۆرت سەبارەت بە پۆچەڵكردنەوەی بەقاچاغبردنەكەو گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری بەپێی یاسا و رێنماییە بەركارەكان.