بەغدا ـINA
ئەفسەرێكی پلەبەرز لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سۆمەر ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی ناكۆكیەكی خێڵەكیدا لە پارێزگای زیقار كوژرا.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەڵێت: هێزێكی ئەمنی بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكی خێڵەكی لەپارێزگای زیقار دەستتێوەردانیان كردووەوە عەمید عەلی جەمیل لەدەزگا هەواڵگرییەكانی ئۆپەراسیۆندا شەهیدبووە.
پەیامنێرەكە ئەوەشی وت: شەڕەكە هێشتا بەردەوامە،لەگەڵ خەم و پەژارەی زیاتر لیوا ڕوكن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی سۆمەر لە كاتی یەكلایكردنی ناكۆكیەكی خێڵەكیی لە پارێزگای زیقار سەر بەقەزای شەتڕە، هەواڵی شەهیدبوونی لیوا ڕوكن عەبدولئەمیر ڕەشیدمان پێگەیشت.
هەروەها وتی: ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەكەی و هەموو خۆشەویستانی دەكەین و لە خودا دەپاڕێینەوە كە بە خۆڕاگری پێ ببەخشێت و لە ڕەحمەتیش بە میهرەبانی و گەورەیی خۆی ببەخشێـ و بەبەهەشتی شاد بكات.