بەغداد – INA
حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: میوانداریكردنی وەزیری كارەبا بەئامانجی چارەسەكردنی كێشەكان و توانای زیادكردنی كاژمێرەكانی كارەبایە.
حاكم زاملی لە وتارێكدا لە میانەی میوانداریكردنی وەزیری كارەبا عادل كەریم، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران جیاوازە لە خولەكانی رابردوو لە پەرۆشی پەرلەمانتاراندا، وتیشی: 50 ئیمزا لەلایەن پەرلەمانتارانەوە كۆكراوەتەوە بۆ میوانداریكردنی وەزیری كارەبا.
هەروەك زاملی سوپاسی وەزیری كارەبای كرد بۆ بەدەمەوەهاتنی خێراو راگرتنی گەشتەكەی بۆ ئێران و رێزگرتنی لە داوای پەرلەمان.
ئاشكراشیكرد: میوانداریكردنی وەزیری كارەبا بۆ زانینی كێشەكانی وەزارەت و پشتیوانیكردنیەتی بە مەبەستی چارەسەكردنیان، هەروەها بۆ زانینی توانای وەزارەتە لە چارەسەركردنی كێشەی غازی ئێرانی و هی تر، وە چۆنیەتی چارەسەركردنی وێستگەكانی كارەبا و كاركردنیان بە غاز، وتیشی: هاوینی داهاتوو بەرزبونەوەی پەلەكانی گەرما و زیادبوونی غۆڵبارین دەبینن بە بەراورد بە وەرزەكانی رابردووتر وەرزێكی وشك دەبێت.
هاوكات شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە وتارێكدا لە میانەی میوانداری وەزیری كارەبا رایگەاند: پەیوەندی هەیە نێوان دۆسیەی كارەبا و سەقامگیری سیاسی كە بەرپرسیارێتیەكی گەورە لەسەر بەرپرسانی وەزارەت دادەنرێ بۆ خۆلادان لە سزادانی جەماوەر و وروژاندنی ناڕەزایەتیەكان.