فیدراسیۆنی وەرزشی ڕاهێنەرانی كوبی بەكرێ دەگرێ

وەرزش
  • 20-04-2022, 12:21
  • +A -A

    بەغداـ INA
    بەڕێوەبەری جێبەجێكاری فیدراسیۆنی یارییەكانی گۆڕەپان ومەدیدانی عێراقی راگەیاند هەموو ئامادەكارییەكان كراوە بۆ گەیشتنی هەردوو راهێنەری كوبی  دانیال لاپیس و ڤیكتۆر مۆیا كردەوە بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردەی گۆڕەپان ومەیدانی نیشتماتی بۆ بەشدارییەكانی داهاتوو.
    زەیدون جەواد بەڕۆژنامەی ئەلسەباح ی ڕاگەیاند و دوابەدوای ئەویش بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) و گوتی : ِاهێنەر دانیال لاپیس سەرپەرشتی ڕاهێنانی ( بازدانی بەرز)  دەكات، لە كاتێكدا ڕاهێنەر ڤیكتۆر مۆیا ڕابەری تیمەكانی خێرایی 100م و 200م و 400 مەتر دەكات،و وتیشی :  هەڵبژاردن و دەستنشانكردنی ڕاهێنەران و ئەنجامەكان هات، دوای بینینی سیڤییەكانیان و بەشداری لە پاڵەوانیەتێتی ئەمریكا وبەدەست هێنانی میدالی رەنگاو رەنگ.
    جەواد ئەوەشی وت :  ئەم گرێبەستە دوای ئیمزاكردنی گرێبەستێك دێت لەگەڵ ڕاهێنەری كوبی ئەلێكس فرانسیسكۆ باومر بۆ چاودێری كاریگەری دێكای ئاڵۆزەكە و هەروەها هاوكارەكەی جێرسن لویس بۆ سەركردایەتیكردنی تیمی هەڵدانی  هەموو جۆرەكانی كێش و چەكوش و دیسك،تێبینی ئەوەی كرد كە چوار ڕاهێنەرەكە ئەركیان دەبێت مەشق بەجۆرە جیاوازەكان بكەن جگە لە سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی.