هونەرمەند سامی مەحمود: بیت و 5 بیبان كارێكە باس له‌ ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو دەكات

هونەر
  • 20-04-2022, 11:49
  • +A -A

    بەغداـ INAـ  فاطمة رحمة
    سامی مەحمود گوتی: كۆمیدیا وزەیەكی ئیجابی دەداتە بینەر بۆ چاككردنەوەی نەهامەتییەكانی و بەشداریكردن لەچارەسەركردنی كێشەكانی لەسەر واقیع،و هاوكات جەختیشیكردەوە كە نهێنی سەركەوتنی شانۆگەرییەكە (بێت و 5 بیبان) كە هاوشان ئەو پاڵەوانی شانۆگەرییەكە بوو گوتی : ئەو باسی چیرۆكی سەردەمێك دەكرد كە باسی  لە رابردوو وئێستا وداهاتوو دەكرد.
    مەحمود لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتی: كۆمیدیای مەبەستدار كە هونەرمەندی نێودەوڵەتی چارلی چاپلین بە كۆمیدیای ڕەش وەسفی دەكات، نیگەرانیەكان دەخاتە روو و وزەی ئەرێنی دەدات بۆ چارەسەركردنی نەهامەتییەكانی خەڵك وراستی ئێستا.
    كۆمێدی بینەری بە تراژیدیاكانی پێدەكەنێت و ئەمە جوانترین شتە لەو بارەیەوە" ئەوەشی وت : كۆمیدیا ئازاری بینەری سەر شانۆ هەڵئەگرێت و لە هەمان كاتدا بەپێكەنینی دێنێـت.
     وتیشی: شانۆگەری (بیت و 5 بیبان) كە هاوشان بووە، كاتێكی خۆی لەگەڵ ئەو چیرۆك و دیمەنانەی كە پێشكەش كراون ناسیوە و تا ئەم ساتەش بە ئەنجام گەیشتووە و سەركەوتنی ئەو شانۆگەرییە كە دەورەدراوە بە ڕەهەندەكانی كاتەوە، بۆیە ئێستا نەوەیەك دووبارە دەبێتەوە كە پێش لەدایكبوونی دایك و باوكیان ئەم شانۆگەرییە سەیردەكەنەوە،ئەمەش نەهێنی سەركەوتنی ئەم شانۆگەرییە كە باس لەسەردەمێك دەكات بۆ ئێستا ورابردوو داهاتوو.
    مەحمود لە درێژەی كارەكانی هونەریدا گوتی: من لە گۆرانی وتندا سەركەوتم، بەڵام تەنیا گۆرانیم بۆ شانۆ هەڵبژارد و گۆرانی گوتنم لە نێو شانۆنامەكاندا خزمەتی زنجیرە دراماتیكییەكە دەكات لە نمایشەكەدا و كێبڕكێی گۆرانیبێژانم پێ خۆش دەكات.
    وتیشی: بەرهەمی دراماتیكی وەستاوە و ئێمە ئەستێرەمان لەدەستداوە، بەڵام خۆشحاڵم بەو بۆشاییانەی كە ئێستا گەنجان داگیری دەكەن و دژیان نیم،مەحمود گوتی :  دڵنیابووەوە لەو سنورەی لەهونەری عێراقی بەجێ پەنجەی جێهێشتووە و تازەترین كاریشی زنجیرەی (الهروب) بوو لەوەرزی پێشوودا و بە كارەكتەرێكی خۆشەویستی خەڵك تێیدا دەركەوت و ئەم كەسایەتییە بۆ دەرهێنەری (الهروب) ئەمجەد زەنگەنە ژمێردراوە كە بۆ كەسایەتی هونەرمەند سامی مەحمود گونجاوە،سامی مەحمود خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لەهونەری نمایشدا و وەك سەرپەرشتیاری پەروەردەیی كاردەكات و 12 كاری تەلەفزیۆنی و ژمارەیەكی زۆری كاری شانۆیی هەیە.