بانكی نێودەوڵەتی: لەسه‌ر ئاستی جیهانی عەرەبی عێراق لە بواری گەشەی ناوخۆیی له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌

ئابوری
  • 20-04-2022, 11:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند كەعێراق یەكەم ڕیزبەندی عەرەبی بەدەست هێناوە بەگەورەترین گەشەی ناوخۆی، هاوكات ستایشی هەنگاوە ئیجابییەكانی حكومەت دەكات لەپێداگرتنی ڕێوشوێنی ڕاستكردنەوەی سیاسەتی داراییدا.
    وەزارەتی دارایی لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراق پێگەیشتوە، ڕایگەیاند: "بانكی نێودەوڵەتی " لە مانگی نیساندا بەپێی راپۆرتەكانی پێشبینی كردووە كە عێراق لە جیهانی عەرەبیدا پلەی یەكەمی دەبێت بە گەورەترین گەشە ناوخۆی و پشكی تاكی عێراقی بۆ ساڵی 2022.
    لە راپۆرتەكەدا هاتووە: "بەرهەمهێنانی ناوخۆی بۆ هەمووعێراق  لە ئەمساڵدا  لەسەدا 8.9   گەشە بكات  و پێش ولاتانی  دیكەی عەرەبیش  بەكەوێت بە قەتەرەوە، كە پێشبینی دەكرێت لەسەدا 4.9 و سعودیە لەسەدا 7 و كوێت لەسەدا 5.7 گەشە بكات" لەسەدا ٧، ئیمارات 4.9٪ و جەزائیر 3.2٪ و میسر 5.5٪ و ئوردن 2.3٪ و مەغریب 4.3٪.
    وتیشی: "لە ساڵی 2023دا گەشەكردن بۆ عێراق كەم دەبێتەوە، بەڵام جگە لە میسریش لە وڵاتانی دیكەی عەرەبیش بەرزتر دەمێنێتەوە" "عێراق گەشەی ناوخۆی پی دەبێ لە سەدا 4.5  و هاوشێوەی قەتەر بێت" و میسریش لەسەدا 5 بەرز دەبێتەوە و سعودیە لەسەدا 3.8ی دەبێت، كویت 3.6٪ و جەزائیر 1.3٪ و تونس 3.5٪ و ئوردن 2.3٪دەبێت.
    لە ڕاپۆرتەكەی بانكی نێودەوڵەتدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە عێراق لە ساڵی 2022دا لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا بەرزترین دەبێت لە ڕووی گەشەی  داهاتی تاكەوە لەسەدا 6.3، گەشەی سەرهەشتی سعودیە لەسەدا 5.5 دەبێت، كوێت 4.5٪, بەحرەین 1.4٪, میسر 3.6٪, قەتەر 4.5٪, مەغریب 0.5٪ لەسەدا .
    شارەزایانی ئابووری پێشنیاریان كرد كە "ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 5.2 زیادی كردووە، دوای ئەوەی لەسەدا 3.3 لە ساڵی 2021 "بوو.
    بانكی نێودەوڵەتی پێشبینی كرد كە "ڕێژەی گەشەسەندنی پشكی تاك لە ناوچەكەدا بەرزدەبێتەوە بۆ 3.6 لەسەدا لە ساڵی 2022 دوای ئەوەی لەسەدا 1.7 لە ساڵی 2021دا بوو.