بەغداد – INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە، میوانداری عادل كەریم وەزیری كارەبای كرد بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكانی وەزارەت بۆ هاوینی داهاتوو.
ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكایەتی دانیشتنی میوانداری وەزیری كارەبا عادل كەریم و كادرانی پێشكەوتی وەزارەتەكەی كرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: میوانداری وەزیری كارەیا بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئامادەكراییەكانی وەزارەتە بۆ هاوینی داهاتوو.