بهغداـ INA
لەچوارچێوەی هەفتەی 28هەمین خولی نایاب سێ یاری ئەنجام دەدرێت ، یانەی شورتە بۆ قەربووكردنەوەی دۆراندنی بەرامبەر نەفتی میسان ئەمڕۆ ڕووبەڕووی یانەی سناعە دەبێتەوە یانەی سەوز پۆشەكان دەیانەوەیت پێگەی خۆیان بەهێزبكەن لە یەكەمی ریزبەندی خولە.
لەیاری دووەمدا كاتژمێر ٣:٣٠ خولەكی یانەی زەورا ڕووبەڕووی یانەی نەورۆز دەبێت ، زەورا دوای زنجیرەیەك ئەنجامی خراپ كەدواترینیان دۆڕاندن بوو بەرامبەر یانەی هەولێر بەگۆڵێكی بێ وەڵام .یانەی زەروا بۆ ماوەی شەش هەفتەیە گۆڵی تۆمارنەكردووە بۆیە دەیەوێت لەرێگای یانەی نەورۆزوە بگەرێتەوە بۆ ئەنجام باشەكانی و گێڕانەوەی ئاوازی سەركەوتنەكان.
هەروەها یانەی قاسم دەبێت میوانی یانەی ئەمانەی بەغداد و لەم یارییەدا شانسی هەردوو لای وەك یەكە و هەردوو یانەی هەوڵی دووكەوتنەوە لە دابەزین بۆ خولی پلە یەك دەدەن ،یانەی قاسم خاوەن 30 خاڵە لە ریزبەندی( 15) یە بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش یانەی ئەمانەی بەغدادەوەیە بە جیاوازی سێ خاڵ كە لە ریزبەندی (16 )هەمینە.