له‌دوای فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا"فرۆكەخانەی نەجەفی پیرۆزیش سەرجەم گەشتەكانی راگرت

ناوخۆ
  • 20-04-2022, 11:01
  • +A -A

    نەجەفی پیرۆز – INAـ حه‌یده‌ر فه‌رمان
    فرۆكەخانەی نەجەفی پیرۆز ئەمڕۆ چوار شەممە، رایگەیاند: بەهۆی خراپی كەشوهەواوە سەرجەم گەشتەكانیان راگرتووە.
    بەڕێوەبەری راگەیاندنی فرۆكەخانەی نەجەفی پیرۆز مستەفا كبە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: سەرجەم گەشتەكانی هاتن و رۆیشتن لە لە فرۆكەخانەی نەجەفی پیرۆز بەهۆی خراپی كەشوهەواوە هەڵپەسێردراوە.
    وتیشی: لە حاڵەتی باشبوونی رەوشی كەشوهەوا گەشتەكان دەستپێدەكاتەوە .
    ئەوە لە كاتێكدایە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بڕیاردراوە هاتووچۆی ئاسمانی بۆ ئەمڕۆ لە فرۆكەخانەكە بوەستێنرێت، بەهۆی خراپی كەشوهەواوە كە مەودای بینین بۆ 500 مەتر كەمبوەتەوە.