دەستنیشانكردنی ناوبژیوانێكی عێراق بۆ یارییەكانی رۆژئاوای ئاسیا

وەرزش
  • 20-04-2022, 10:57
  • +A -A

    بەغدا   INA
    فدراسیۆنی تۆپی پێی كەنار دەریای ڕۆژئاوای ئاسیا ناوبژیوانی عێراقی نێودەوڵەتی ئەكرەم مەهدی دیاریكردووە بۆ بەرێوەبردنی یارییەكانی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا كە بڕیارە لە 16 بۆ 21ی ئایار لە سعودیە بەڕێوەبچێت
    یەحیا زغەیر ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كەنار دەریا و فوتساڵی عێراق و سەرپەرشتیاری تۆپی پێی فوتسال و كەنار دەریا لە لێدوانێكیدا بۆ نووسینگەی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA بەدواداچوونی بۆ كردووە وئەمرۆ چوارشەممە گوتی: ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عێراق ئەكرەم مەهدی یارییەكانی تۆپی پێی كەنار دەریا پاڵەوانیێتی رۆژئاوای ئاسیا بەرێوە دەبات كە لەمانگی ئایاری داهاتوو لە سعودیە بەرێوەدەچێت.
    زغەیر وتیشی: هەڵبژاردنەكە لەبەر ڕۆشنایی ناوبانگی باشی ناوبژیوانی عێراق ئەكرەم مەهدی و بەشداریكردنی لە بەڕێوەبردنی زۆربەی یارییەكانی خولی تۆپی پێی كەنار دەریادا هاتووە،زغەیر وتیشی: هەڵبژاردنی ناوبژیوانی عێراق بۆ ئەم جۆرە بۆنە گرنگانە دەستكەوتێكی فیكەی عێراقە كە لە بۆنە جیاوازەكاندا بەهای خۆی سەلماندووە.