بەغداد – INA
فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: بەهۆی خراپی كەشوهەواوە هەموو گەشتەكان راگیراون.
بەڕێوەبەرایەتی فرۆكەخانە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: بەهۆی خراپی كەشوهەواوە كە مەودای بینین بۆ 500 مەتر كەمبوەتەوە، بڕیاردراوە هاتووچۆی ئاسمانی بۆ ئەمڕۆ بوەستێنرێت.
ئاشكراشیكرد: لەحاڵەتی باشبوونی رەوشی كەشوهەوا، جوڵەی فرۆكەكان و دەرچون و هاتنی فرۆكە ئاسایی دەبێتەوە.