بەغداد – INA
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: لە مانگی ئازاری رابردوودا، 65 بڕیاری دەستگیركردن و داواكردن بۆ گەورە بەرپرسان و پلەداری باڵا دەركراوەو بڕیارەكانیش جێبەجێكراوە.
دەستەی دەستپاكی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: دەزگا دادوەرییەكان 65 بڕیاری دەستگیركردن و داواكردنیان دەركردووە لە پەیوەست بەو دۆسێیانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی و فەمانگەكانی لێكۆڵینەوەی دەستەكەوە لەبەغداد و پارێزگاكان لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوە و رەوانەی دادگا كراون.
ئاشكراشیكرد: ئەو فەرمانانەی لە (1-31/3/2022) دەكراوە بۆ گەورە بەرپرسان بریتیە لە 13 بڕیاری دەستگیركردن و 52 بڕیاری داواكردن.
رونیشیكردەوە: بڕیارەكان ئەندامی ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران دەگرێتەوە، هەروەها 7 ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران و دوو وەزیری پێشوو و وەزیرێكی پێشوتر و بریكاری وەزیری ئێستا و بریكاری وەزیری پێشووتر دەگرێتەوە.
راشیگەیاند: بڕیاری داواكردن پارێزگاری ئێستا و 11 پارێزگاری پێشوو، 13 بەڕێوەبەری گشتی ئێستا و 8 بەڕێوەبەری گشتی پێشوو و 5 بەڕێوەبەری گشتی پێشووتر و 8 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا دەگرێتەوە.