بەغدا-INA
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی ساڵی نوێی ئێزدیی کرد وتیشی پەرلەمان کاردەکات بۆ تێپەڕاندنی ئهو یاسایانه کە بەهاکانی پێکەوەژیان بەرزدەکاتەوە.
زاملی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی وهریگرتووه، وتی: "بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەل و کۆمەڵگەی ئێزدی دەکەین و هیوای ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانیان بۆ دەخوازین.
ئەوەشی وت: "ئەو قوربانی دانە كە ئە دایانە و ئەو زوڵم و ئاوارەیی و پێشێلکارییەی کە بەدەستی تیرۆرەوە چەشتوون، یەکپارچەیی عێراقییەکان و هاودەنگییان لە بەرگریکردن لە نیشتمان لە بەرامبەر هێزە تاریكپەڕستی بەرجەستە کردووە، داواش لە حکومەت دەکات بەدوای ئازادکردنی ڕفێندراوەکاندا بگەڕێت وگەڕاندنەوەی ئاوارەكانیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بەزوترین كات.
وتیشی: "لە ئەنجومەنی نوێنەران کاردەکەین بۆ تێپەڕاندنی ئهو یاسایانه بهمهبهستی زیاتر بەرزکردنەوەی بەهاکانی پێکەوەژیان و پاراستنی کەمینەکان و مافەکانیان".