بەغداد -INA
موسەننا عەبدولسەمەد ئەلسامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لەگەڵ سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیكمە باسی هەوڵەکانی کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییەی کە لەئێستادا هەیە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە نوسینگەی سامەرائیەوە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقەوە وەریگرتووە، هاتووە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم موسەننا عەبدولسەمەد ئەلسامەڕائی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و و سەرکردەکانی هاوپەیمانی عەزم پێشوازیان لەسەید عەممار حەكیم سەرۆکی ڕەوتی حیكمەیان كرد.
وتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی وڵات، هەروەها هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییەی كە ئێستا بوونی هەیە.
هەروەها، وتیشی: "کۆبوونەوەکە باسکردنی وردەکارییەکانی ئەو دەستپێشخەرییە بوو کە لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی عێراق بۆ گەیشتن بەو تێگەیشتنانەی کە کۆتایی بە دۆخی دابەشکردن دەهێنێت"