دراوی نێودەوڵەتی كاریگەری شەڕ لەسەر ئابوری جیهان بە بومەلەرزە وەسفدەكات

جیهانی
  • 19-04-2022, 18:40
  • +A -A

    بەدواداچوون – INA

    سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ سێشەممە، كاریگەری شەڕی ئۆكرانیا لەسەر ئابوری جیهان بە بومەلەزە وەسف كردو دەڵێت: خەمڵاندنەكانی گەشی ئابوری جیهانی لە ساڵی 2022دا كەمكردەوەو هاوكات پێشبینی بەردەوامی هەڵئاوسانی لە ئابوری گەشەكردودا كرد.
    ئۆلیفیە گۆرینشا گەورە ئابوریناسی تازە دەستنیشانكراوی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ئەم كاردانەوانەی بە "شەپۆلی بومەلەرزە" وەسفدەكات و باوەڕی وایە  "ناوەندی بولەرزەكە" لە 24ی شوبات بە دەستپێكردنی شەڕی روسیاو ئۆكرانیا جیهانی هەژاند.
    بەپێی ئەو پرۆژانەی كە لەلایەن سندوقەكەوە بڵاوكراونەتەوە بەبۆنەی كۆبوونەوەكانی وەرزی بەهارەوە،  لە ساڵی 2022 دا ئابوری جیهاتی بەڕێژەی 3.6 % گەشە دەكات، لە كاتێكدا سندوقەكە لە كانونی دووەم پێشبینی كردبوو كە گەشەی ئابوری ئەمساڵ  4.4% دەبێت.
    گۆرینشا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: گەشەكردن دەتوانێت هێواشتر بێت ئەگەر سێ هۆكار تێكەڵ بن ئەوانەش، توندكردنی سزاكانی سەر روسیا و كەمردنەوی متمانەو ناجێگری بەركاربەران لە بازاڕە داراییەكاندا.