بەغداد – INA
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە تەئكیدیكردەوە: عێراق پابەندە بە بڕیاری رێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ئۆپیك و هاوپەیمانەکانی، سەبارەت بە زیادكردنی بەرهەمهێانی نەوت.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: عێراق لە چوارچێوەی رێككەوتنی وڵاتانی ئۆپیك+ و خشتەی زیادكردنی بەرهەمهێنان دەیگرێتەوە كە بەسەر هەموو وڵاتاندا دابەشكراوە.
وتیشی: ئێمە پابەندین بە بڕیاری وڵاتانی ئۆپیك پڵەس كە چاودێری بازاڕی نەوت دەكەن و خشتەیەك بۆ زیادكردن دادەنێت هەركاتێك ببینێت بازاڕی پێویستی بە نەوتی زیاتر هەیە، رونیشیكردەوە: تازەترین زیادبوونی بەشداری عێراق 400 هەزار بەرمیل بوو كە بەڕێژەیی دابەشكرا بەسەر وڵاتاندا.
پێشتر وەزارەتی نەوت رایگەیاند: پابەندبوونی ئەندامانی ئۆپیك بە بڕی بەرهەمهێنانەوە بەشداریانكردوە لە كەمكردنەوەی زیادەی نەوت لە بازاڕداو وتیشی: سێ فاكتەر كاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت هەیە ئەوانیش، شەڕ و ناكۆكیە سیاسیەكان و بارودۆخی تەندروستییە.