بەغدا -INA
ئەمڕۆ سێشەممە عادل كەریم وەزیری كارەبا ڕایگەیاند، دەركردنی ڕێنماییەك لەلایەن ئەمنیداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتی دارایی لەسەر خوێنەرانی پێوەرەكان و هاوكات ئاشكراشی كرد كەپلانێك ئاراستەی لایەنی ئێرانی كراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ناردنی گاز بەسەرپەرستی راستوخۆی سەرۆك وەزیران.
عادل كەریم وەزیری كارەبا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: "وەزارەتی كارەبا داواكارییەكی پێشكەشی بە ئەمنیدارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە و ئەوانیش نووسراوێكیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە بۆ ئەوەی هەلی كار بڕەخسێنن بۆ فەرمانبەری خۆێندنەوەی پێوەر بەشێوەی گرێبەست، بۆیە چاوەڕیی وڵامدانەوەی وەزارەتی داراریی دەكەن.
سەبارەت بە دۆسێی بەرهەمهێنانی وزە ڕوونیشی كردەوە كە " بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هاوینی داهاتوودا پەیوەستە بە ڕێژەی زیادكردنی سوتەمەنی و دانوستانی بەردەوام لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی گاز و ئەمانەیش بە پشتگیری وەزارەتەكانی نەوت و دارایی دەبێت.
لەسەر دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بۆ دابینكردنی گاز وەزیری كارەبا جەختی لەوە كردەوە كە " لەم بوارەدا پلانێك خراوەتە بەردەم لایەنی ئێرانی و دانوستانەكان بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران بەردەوامە و ڕۆژانە و هەفتانە كۆبوونەوە هەیە بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران هیوادارین بگەینە چارەسەرێكی هەردوو لا پێی رازی ببن.