بەغداد – INA
پەرلەمانتاری سەربەخۆ حسێن سەعبری ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: جموجۆڵی سیاسی هەیە بۆ چارەسەكردنی كێشەی نێوان كوتلەكان بۆ ناونانی سەرۆك كۆمار و یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی پێكهێنانی حكومەت، هۆشداریشیدا لە دروستبوونی بۆشایی دەستوری.
حسێن سەعبری لە لێدوانێكیدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: كاندیدی سەرۆك كۆمار مافی پێكهاتەی كوردیەو دانوستان لەوبارەیەوە بەردەوامە بۆ ئەوەی لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكایەتی رێكبكەون، وتیشی: ژمارەیەك پێشنیار خراونەتەڕوو،و لە رۆژانی داهاتووشدا هەنگاو بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە دەنرێت.
وتیشی: لەم رۆژانەی دواییدا هەندێك جوڵەی هێزە سیاسیەكانمان بینی، كە شێوەیەك لە نەرمی نواندنی تێدابوو، ئاشكراشیكرد: هیواخوازە جوڵە سیاسیەكان ئەو بنبەستە سیاسیەی ئێستا هەیە چارەسەر بكات.
رونیشیكردەوە: دانیشتنی كۆتایی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵگیرا بێ ئەوەی محمد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وادەی دانیشتنی داهاتوو دیاری بكات.
راشیگەیاند: لەدوای 10ی مانگی داهاتوو دانیشتنێك هەیە و ترس هەیە بكەوینە بۆشایی دەستوری، هیواشی خواست لەو كۆبوونەوەیەدا ناوی سەرۆك كۆمار دیاری بكرێت و كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتوش راسپێردرێت.
پێشتر محمد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی رۆژی 28ی ئازای هەڵگرت كە تایبەتبوو بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڵام دوای ئەوەی نیسابی پڕنەكرایەوە بۆ دانیشتنەكە، تا ئێستا پەرلەمان سەركەوتوو نەبوە لە ئەنجامدانی كۆبوونەوە.