زاملی داوا لەحكومەت دەكات هەوڵەكان زیاتر بكات بەمەبەستی چارەسەكردنی مەترسیەكانی وشەكەساڵی

سیاسی
  • 19-04-2022, 19:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە حكومەت كرد دیدێكی كاریگەر بۆ چارەسەركردنی مەترسی وشكەساڵی پەرە پێبدات.
    لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كۆپییەكی پێگەیشت تیدا هاتووە: "زاملی پێشوازیكرد لە لیژنەی دەستپێشخەریی نیشمانی بۆ  كەم كردنەوەی  گەرم و پشتگیركردنی وزە بەسەرۆكایەتی وەزیری ژینگە جاسم عەبدولعەزیز فەلاحی و بەئەندامێتی هەریەك له بریكارەكانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو و كشتوكاڵ وكارەبا و نەوت و راوێژكارەكانی ئاسایشی نیشتمانی و دەستەی وەبەرهێنەران و بەئامادەبوونی هەردوو پەرلەمانتار مەحمود كەعبی و تاریق خێكانی.
    زاملی دوپاتیكردەوە "سیاسەتی حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكان دوور بوو  لەدیدێكی نەتەوەیی كاریگەرەوە  لە سەر دانانی پلاندانان و مامەڵەكردن و بەمەبەستی بنبڕكردنی كێشە و قەیرانەكان ، بەتایبەتی قەیرانی كەم ئاوى و وشكه ساڵی وكەمی وزە و بەبیابان كردن و ژینگەی نا تەواو، بۆیە ترسی ئەمانە لە ترسی بوونی داعش كەمتر نییە .
    زاملی ئەوەشی وت: "لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەم دوسێانە توانای دانوستانیان نییە لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی ئاو "دراوسێ" یان حكومەت بتوانێت دانوستانكارێكی بەهێز و بەتوانا بدۆزێتەوە كە بتوانێت هەموو دۆسێكان بە تایبەتی ئابووری بەكاربێنێت بۆ زیادكردنی پشكەكانی ئاو  و كار بۆ تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ ئەوان بكات بۆ دڵنیابوون لە دەستپێكردنی جێبەجێكردنی پلان و ئەولەویاتی دانانی پلانێك بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە كارەبا و بەكارهێنانی وزەی خۆری نوێ لەناو وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەت و هەروەها بە عەقڵانیكردنی بەكاربردن كە هەموو بوارەكانی ژیان.
    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەسەر گرنگیی خێراكردنی پشتگیری و كاراكردنی پرۆژەكانی چاندنی دارو درخت و نهێشتنی بەبیابانكردن هەروەها هەوڵەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابان كردن لەسەرتاسەری وڵات كاربكەن.