وەزیری گواستنەوە: هێڵی ئاسمانی بەهێز دەكەین

ئابوری
  • 19-04-2022, 19:25
  • +A -A

    بەغداد – INA


    وەزیری گواستنەوە ناسر حسێن شبلی ئەمڕۆ سێ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە لە مەساڵدا بەچوار فرۆكەی نوێ‌ هێلی گواستنەوەی ئاسمانی عێراقی بەهێز دەكەن و هاوكات ئەو لایەنەشی دەستنیشان كرد كە لێپرسینەوە لە گواستنەوەی نا حكومی دەكات.
    شبلی لە لێدوانێكیدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: گواستنەوەی هێڵی ئاسمانی لە باشترین هێڵەكانی ناوچەكەیەو وتیشی: ئێمە 33 فرۆكەمان هەیە و هیوادارین لەمساڵدا چوار فرۆكەی نوێ زیادبكەین, بەوەش كۆی گشتی فرۆكەكانمان دەگاتە 37 فرۆكە، هەموو فرۆكەكانیش شێوازی مۆدێرنن.
    سەبارەت بە وەڵامی سكاڵای هاوڵاتیان لەبارەی دابەزینی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە هەندێك گواستنەوەی ناحكومی نیشتمانیدا، شبلی تەئكیدیكردەوە: دۆسیەی لێپرسینەوە لە گواستنەوەی نا حكومەتی تایبەتمەندە بە دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی كە لە وەزارەت جیابوەتەوەو پێویستە سزای دارایی بسەپێنێت كە ئەوە مافی هاوڵاتیانی عێراقیە.
    پێشتریش وەزیری گواستنەوەی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، تەئكیدیكردەوە: گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیای بیۆنگ كردوە بۆ كڕینی فرۆكەی نوێ‌ لە جۆری "بن لاینر" و "ئێرباس".