بەغدا – ا ه ع تەلال زەوبەعی سەرۆكی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانیكردنی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و هەوڵەكان بۆ بەرەوپێشبردنی دوپاتكردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد راگەیاندن شمشێری راستەقینەیە بۆ جەنگان لە دژی داعش و ریشەكێشكردنی گەندەڵی. زەوبەعی لە میانی سەردانێكیدا بۆ بارەگای ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: ئەوان پشتیوانی لە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەكەن كە سەربەخۆ بێت و بە پیشەییانە كاربكات و بەشداربێت لە دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش لە وڵاتدا و نوێنەرایەتی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق بكات. سەرۆكی لیژنەی نەزاهە وتیشی چاكسازی لە راگەیاندنەوە دەستپێدەكات چونكە هۆكاری سەرەكییە بۆ روبەروبوونەوەی توندڕەوی و گەندەڵی و دەرخستنی وێنەی راستەقینەی روداوەكانی گەلی عێراق و هەروەها گرنگە بۆ سەركەوتنی دەوڵەوت لەكارو سیاسەت و دامەزراوەكانیدا. وتیشی هەڵمەتی ریشەكێشكردنی گەندەڵی لە وڵاتدا بەردەوامە و ئەوانیش جدین و تا ئێستاش چەندین كەس دەستگیركراون لەو بوارەدا و زیاتر لە حاڵەتی بانگێشتكردنی ئەوانەی پلەی وەزیرانیان هەبووە لەگەڵ زیاتر لە 247 بەرێوەبەری گشتی و 9 بریكاری وەزیر ئەنجامدراون.