بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین: شەش كەس بە دوو تۆمەتی جیاواز دەستگیركران

ناوخۆ
  • 19-04-2022, 19:58
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی شەش كەس بە دوو تۆمەتی جیاواز راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند:" هێزەكانمان دوای بەدواداچوون وەرگرتنی زانیاری ورد چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بە رەگەز سوری بوون و هەر چواریان هەڵگری پێناسی باری شارستانی ساختە بوون" .
    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەراگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە:لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هێزەكانیان لە دو چالاكی جیاوازدا، چوار تۆمەتباری دەستگیر كرد كە بەڕەگەز سوری بون و هەر چواریان هەڵگری پێناسی باری شارستانی ساختەبون و بەپێی ماددەی (289/298) لە یاسایی سزادانی عێراقی و ماددەی (2)ی تیرۆر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
    ئەوەش هاتوە، "هێزەكانمان لە بەشی بازگەكان لە (بازگەی قەمتەران) دو تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە بڕی (200،000) دوسەد هەزار دینار دراوی ساختەیان پێبوە لە جۆری (25،000) بیست و پێنج هەزاری، تۆمەتباران دانیشتوی سنورەكەن و ویستویانە لە ناوچەكەدا ساغی بكەنەوە."
    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون بە ماددەی (281) لە (ی،س،ع) لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە.