وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان ئاماری بیری نایاسایی ئاشكرادەكات

ناوخۆ
  • 19-04-2022, 18:15
  • +A -A

    بەغداد – INA


    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان  ژمارەی ئەو بیرانەی بە شێوەی نایاسایی لێدراون ئاشكرادەكات و هۆكاری رەتكردنەوەی وەبەرهێنان لە ئاوی ژێر زەویش روندەكاتەوە.
    ئەحمەد نازم جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی ئاوی ژێر زەوی لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: دەریاچەی ساوە لە پارێزگای موسەنا دەریاچەیەكی داخراوە و سەرچاوەكەی ئاوی ژێر زەویەو شوێنی دەریاچەكە دەكەوێتە بیابانی سەماوە لە بەشی باشوری بیابانی خۆرئاوا.
    وتیشی: ئاوی ژێر زەوی لە ناوچە سنورییەكانی بیابانەوە سەرچاوەدەگرێت و لە ناوچەكانی خۆرهەڵاتەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناوچەكانی خۆرهەڵات، و دەریاچەی ساوە ناوچەیەكە ئاوی لێدەڕوا.
    ئاشكراشیكرد: ئاوی ژێر زەوی سەرچاوەیەكی ستراتیژیە بۆ نەوەكانی داهاتوو، بۆیە وەزارەت دژی بنەمای وەبەرهێنانە بەڵام لەگەڵا بەكارهێنانیدایە بەەشێوەیەكی مامناوەند بۆ پاراستنی ئەم سامانە.
    راشیگەیاند: زیاتر لە هەزار بیری بەشێوەی پێشێلكاری لێدراون، وتیشی: وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو بە پاڵپشتی سەرۆك وەزیران كار بۆ نەهێشتنی پێشێلكارییەكان دەكات.