بەغداد ـ INA
حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە، دووپاتیکردەوە: یاسای ئاسایشی خۆراک خزمەتگوزاری بنەڕەتی پێشکەش بە گەل دەکات و گرنگییەکی زۆریشی هەیە، وتیشی: داواكارم پەرلەمان بەزوویی دەنگی لەسەر بدات و گۆڕانكاریشی تێدا نەكات،
ئاماژەی بەوەشدا: ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر ئەوەی وەزارەتی دارایی پارە بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەكان تەرخان بكات.
نازم لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: یاسای ئاسایشی خۆراک خزمەتگوزاری بنەڕەتی پێشکەش بە گەل دەکات و گرنگییەکی زۆریشی هەیە، وتیشی: داواكارم پەرلەمان بەزوویی دەنگی لەسەر بدات و گۆڕانكاری تێدا نەكات.
ئاشكراشیكرد: وەزارەتی کارەبا داوای پشتگیری دارایی کرد بە بڕی 500 ملیار دینار بۆ بەردەوامبوونی کاری وێستگەكان و چارەسەرکردنی گرفتەكان، وتیشی: هەر لەكۆبونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی بە بریکاری وەزارەتی تەندروستی داوە کە ڕێککەوتنی تەندروستی لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئیمارات واژۆ بکات.
راشیگەیاند: رێگەدرا بە وەزارەتی دارایی کە لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی رێككەوتن بكات بۆ وەرگرتنی دوو بەخشین بۆ باشكردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی، و هاوكات ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی کۆمەکی چارەسەری برینداری خۆپشاندانەكان بكات.
ئاشكراشیكرد: پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ڤێتنام دووبارە دەستی پێكردوەتەوە و باڵیۆزخانەی عێراقیش لە هانۆی کراوەتەوە.