بەغدا – INA
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە ساڵی نوێی لە ئێزدییەكان كرد.
سەرۆك كۆمار لە تویتێكدا كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێری کردووە رایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی لە برایانمان لە ئایینی ئێزدی بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەوە، هیوای ساڵێكی خۆش وئاشتی بۆیان خواستن.
وتیشی: "پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ماڵەكانیان دەكەینەوە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بە وردی بەدواچوون بۆ ئازادكردنی ڕۆڵە ڕفێنراوەكانمان دەكەین.