وەزیری تەندروستی هەرێم: كەمی دەرمان هیچ پەیوەندییەكی بە حكومەتەوە نییە

ناوخۆ
  • 19-04-2022, 15:45
  • +A -A

    هەولێر - INA


    د. سامان بەرزنجی ، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كەمیی دەرمان هیچ پەیوەندیی بە حكوومەتەوە نییە و بودجەی تەواو بۆ كڕینی دەرمان تەرخان كراوە، دەشڵێت، دەسەڵاتی كارگێڕی و دارایی و ژمێریاری و یاسایی 100% دراوەتە بەڕێوەبەراتییە گشتییەكانی تەندروستی،  كەمی دەرمان هیچ پەیوەندییەكی بە بەحكومەتەوە نییە و بودجەی تەواوی بۆ تەرخانكراوە ".
    وەزیری تەندروستیی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێری کردووە رایگەیاند، "كەمیی دەرمان هیچ پێوەندیی بە حكومەتەوە نییە، چونكە بودجەی تەواوی بۆ تەرخان كردووە و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پاڵپشتی وەزارەتی دارایی، بودجەی بۆ تەندروستی تەرخان كردووە كە چەند جۆرێكی هەیە."   
    وتیشی، "ئێستا هەریەك لە نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە و دڵ و پسپۆڕییەكان، بودجەی تایبەت بەخۆیان هەیە، جگە لە بودجەی سووتەمەنی و بودجەی فەرمانگەكە، هەروەها سەرەتای ساڵ سەرجەم بودجەكان لەلایەن حكوومەتەوە رەزامەندی لەسەر دراوە و نوێ كراونەتەوە."   


    د. سامان بەرزنجی ڕاشیگەیاند، "بە ئامانجی نەهێشتنی رۆتین لە كڕینی دەرمان و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی، دەسەڵاتی تەواوی كارگێڕی و دارایی و ژمێریاری و یاسایی، 100% دراوەتە بەڕێوەبەراتییە گشتییەكانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان."   
    وەزیری تەندروستیی ڕوونیشیكردەوە، " ئێستا هەموو ئەو مامەڵانە بە تەندەر لە رێی گرێبەستەوە دەكرێن، بەمەبەستی نەهێشتنی رۆتین، هیچ مامەڵەیەكیان ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی، بەڵكو هەموویان راستەوخۆ لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان رایی دەكرێن.".