بەغداد/ INA
ئەمرۆ سێ شەممە، وەزارەتی دەرەوە "عەلی ڕەزا کۆنایی" باڵیۆزی تورکیای لە عێراق بانگ کرد و یاداشتێکی ناڕەزایی توندی سەبارەت بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا ئارستەی حکومەتی ئەنکەرا کرد .
وەزارەتەکە لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) ناردوە ڕایگەیاندوە " بەھۆی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی مەتینا و زاب و ئەفاشین و بەسیان لە باکوری عێراق،ئەمرۆ "عەلی ڕەزا کۆنای " باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق بانگکرد.
کەتیایدا پەیامی توندی نارەزایی عێراقی دراوەتێ"
کە بانگەوازی بۆ "کۆتایی پێهێنان بەو پێشێلکارییە قبوڵنەکراوەکانە دەکات .
ھەروەک داوا لە بالیۆزی تورکیا کرا کە تورکیا تەواوی ھێزەکانی خۆی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە و بەئاراستەی رێزگرتن لە سەروەریەکانی ولات .
ھاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە عێراق مافی خۆیەتی ڕێوشوێنی پێویست و گونجاو بگرێتەبەر بەپێی بەندەکانی دەستوور و نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەو کارە دوژمنکاری و یەکلایەنەی کە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام دەدرێت"
لەبەشێکی دیکەی راگەیندراوەکەدا ھاتوە کە "لەسەر بنەمای هەموو ئەو ئاماژانەی سەرەوە ، کەبەپێی ماددەی 51ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستدرێژیی هێزەکانی تورکیا ھیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، چونکە مادەکە ڕێگە نادات سەروەری وڵاتێکی سەربەخۆ پێشێل بکرێت"
ھەروەک لە راگەیندراوەکەدا ھاتوە کە بوونی زۆربەی پێکهاتەکانی پەکەکە لە باکوری عێراق لە ئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکەدا بووە ، بۆیە عێراق لەگەڵ نارازیی تەحدایەکی ناوخۆیی تورکیا بۆ بۆخاکی عێراق رەتدەکاتەوە .
راگەیندراوەکە جەختیش لەوە دەکاتەوە کە "پێشێلکردنی سەروەری عێراق نابێتە زەمینەیەکی گونجاو بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش و بەردەوام بۆ تەحەدای ئەمنی کە ئەولەویەتی زیادکردنی هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەردوولا دەکات، ئەمەش ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەھاوبەشەکان و بەرەنگارییەکان"