ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هۆشداریی "ج" ڕەت دەکاتەوە و رێوشوێنی نوێ لە ناوچەی کەڕادە ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 19-04-2022, 14:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA - فاتیمە رەحمە 
    ئەمرۆ شەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕەتیکردەوە کە ھیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی "ج" بۆ یەکەئەمنییەکانی پایتەخت هەبێت، هاوکات رایدەگەیەنێت کە رێوشوێنی ئەمنی نوێ لە بەشی ناوخۆی کەڕادە دەگرنەبەر. 
    فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا، لیوا"ئەحمەد سەلیم" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"هێزە ئەمنییەکانی بەغدای پایتەخت ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن و هیچ ئاگادارکردنەوەیەک نییە"
    راشیگەیاند: "تا ئێستا هیچ نامەیەک یان پەیوەندیەک لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و وەزارەتی بەرگری وەرنەگیراوە، بۆ ئەوەی ئەو یەکانەحاڵەتی ئاگادارکردنەوەی (ج)بیانگرێتەوە"
    ھەروەک راشیگەیاند: "باروودۆخەکە ئاساییە و ھێزەکان ئەگەر ئەفسەر و پلەدار بن، پشووی ئاساییان هەیە"
    ئەو فەرماندەیەئەوەشی وت: "لە مانگی ڕەمەزاندا  ئاگادارکردنەوە هەیە، کە بەهۆی هەڕەشەی ڕاستەقینەوە ، کە پێویستی بە رێوشوێنی ئەمنی هەیە"
    سەلیم لەسەر داخستنی شەقامی سەرەکی ناوچەی "ئەلکەرادەی ناوەوە جەختی لەوە کردەوە کە دوێنێ لەگەڵ شاندێکی ئەمنی ناوچەی کەڕادە گەشتێکی ئەنجامداوە  و گوێی لەو دووکاندارانە گرتوە کە دووپاتیانکردۆتەوە کە داخستنەکە کاریگەری ھەبوە بووە بەسەر ئەو ناوچەیەدا. 
    وتیشی: "ئەو ناوچەیە بەهۆی زۆری دوکانەکان مەترسی ڕاستەقینەی ئەمنی ھەبوە  بەسەر ناوچەکە
    ئێمەش بۆ ئەوەی بارگرانی سەر دووکاندارانی ئەم ناوچەیە ئاسان بکەین، کارمان کردووە  لە کردنەوەی شەقامی سەرەکی ناوچەکە بە دانانی چەرخی پشکنین (سۆنار)،لە دەروازەکاندا، کە بڕیارە ئەمرۆ جی بەجێی بکەین کە یەکێکان لە دیوی مەیدانی "کھرمان"  و ئەوی تریان لە دیوی ڕووبەری حەوت کۆشکەوە دەبێت.