بەغدا INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی ئەمڕۆ سێشەممە داوای لەسێدارەدانی ئەندامانی عەرەب و بیانی داعشی كرد.
نوسینگەی زانیاری جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێیڕاگەیاندوە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، حاكم زاملی ئەمڕۆ لە تەلاری كۆشكی ئاشتی لەگەڵ سەرۆك بەرهەمی ساڵح كۆبووەوە ،باسیان لە گرنگی پێدان بە ئەمن و ئارامی وڵات كرد،هەروەها هاریكاری هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان وجێبەجێكار كرا،یاسایەكی بە پەلە دابرێژن تایبەت بە نەهێشتنی گەندەڵی،ئەمەش یارمەتیدەرە لە بەهێزكردنی ئەو هەنگاوە چاكسازییانەی كە ئاواتی هەموو پێكهاتەكانی گەلی بەدی دەهێنێت.
زاملی لە راگەیەندراوێكدا وتی: پێویستە ئەندامانی عەرەب و بیانی داعش كە بە تاوانی كۆمەڵكوژی و تاوانی تیرۆریستی دڕندانە تۆمەتباركراون لە سێدارە بدرێت.