بەغدا -INA - ویسام ئەلملا
ئەمرۆ سێ شەممە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و خانووبەرە و شارەوانییە گشتییەکان ، دووپاتیکردەوە ، کە زیاتر لە 3 ملیۆن هاووڵاتی دەستپێشخەری خانویان پێشکەشکردووە ،و ئەوەشی خستەڕوو کە بڕی قەرزی خانووبەرە کە لەلایەن حکومەت دابینکراوە کە بڕی یەک تریلیۆن دینارە.
سەمیر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون ،لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەشانەی ڕاگەیاندنی دەوڵەت کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )رووماڵی کردوە رایگەیاند"کەرتی خانووبەرە یەکێکە لە کەرتە سەرەکیەکان کە خەمی هاوڵاتیانە.
وتیشی: "پشتگیری هاوڵاتیان هەیە لە سیستەمی ناسینەوە لە ڕێگەی سندوقی نیشتەجێبوون و قەرزی بێ سوودەوە"
ھەروەک وتیشی:"ئەم دەستپێشخەرییە جەخت دەکاتەوە لەسەر پاراستنی پیلانی خانووبەرە کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکرێت و پارچە زەوییەکانی دەرەوەی شارەکان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت".
ھاوکات وتیشی: "پەنجەرەیەک هەیە بۆ وەرگرتنی داواکاریەکان و 3.5 ملیۆن داواکاریش وەرگیراوە"
ئاشکراشیکرد: "وەزارەتەکە 358 پرۆژەی هەیە ،و پلانی بنەڕەتیی وەزارەت جەختی لەسەر تەواوکردنی ڕێڕەوی دووەمی بەستنەوەی پارێزگاکان و تەواوکردنی پردی "ئەلدەباس" لە کوت و ئاوەدانکردنەوەی ڕێگای بەغدا - کەرکوک و هەروەها ئاوەدانکردنەوەی دەروازەکانی بەغدا کە ھێشتا لە جیبەجێکردندایە.
ئاماژەی بەوەشدا کە وەزارەت لە ئێستادا پردی پیادەی "ئەلكريعات " بە دیزاینێکی جوان جێبەجێ دەکات و لەماوەی ساڵێکدا پرۆژەکە دروستدەکرێت، ئەوە جگە لەپرۆژەیەکی تری گرنگ، ئەویش بەستنەوەی ڕێڕەوی میسانە بە زیقار و دیوانیە".