ساڵح و زاملی ته‌كیدی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌یاسای خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

سیاسی
  • 19-04-2022, 14:02
  • +A -A

    به‌غداـ INA

     له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌توو راگه‌یاند سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح له‌كۆشكی سه‌لام له‌شاری به‌غدا پێشوازیكرد له‌حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران. هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ له‌دێدارێكدا دواپه‌ره‌سه‌نده‌كانی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری له‌ وڵات باسكراون.

     هه‌روه‌ها ته‌كیدیان له‌سه‌ر گرنگی به‌رپابوونی ئاسایش و سه‌قامگیر و په‌له‌كردن له‌په‌سه‌ندكرنی یاساكانی تایبه‌ت به‌ژیان و خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیان كردۆته‌وه‌‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ كاری ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت زیاتر به‌هێز و ته‌واوتر ده‌كه‌ن.