شانەی راگەیاندنی دەوڵەت: دەست بە یەکەم ھەنگاوی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی چین -عێراق کرا

ناوخۆ
  • 19-04-2022, 13:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA - وسام مەلا
    ئەمرۆ سێ شەممە ، شانەی ڕاگەیاندنی دەوڵەت یەکەم پڕۆژەی ناو ڕێککەوتننامەی چینی لە زیقار راگەیاند.
    حەیدەر مەجید، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی دەوڵەت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا  کە پەیامنێری  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ئامادەی بوو وتی:گرنگترین ئەو پرۆژانەی کە پێشتر لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی چینیدا باسیان لێوەکراوە و چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە پرۆژەی واژۆکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسرییە.
    وتیشی: "ئەم پرۆژەکە  یەکەم پرۆژەیە کە لە ناو رێککەوتننامەی چینیدا دەست پێکراوە"ھەروەک وتیشی:" پرۆژەیەک هەیە بۆ پەرەپێدانی شارەکانی کازمییە و ئەعەزەمییە بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک پێکهێنراوە و دواتر لەو بارەیەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت."
    مەجید ئاماژە بەوە دەکات کە "پرۆژەی دروستکردنی قوتابخانەکان ، دوای ڕاسپاردەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران  کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەستنیشانکراون بۆ چارەسەی ،کە 11 ئاستەنگ چارەسەرکراون و کۆمپانیاکان شەش مانگ لەمەوپێش دەستیان کرد بە کارکردن لێی.
    ئاشکراشیکرد" 100خوێندنگا  لەکۆی گشتی 8000 خوێندنگا  وەرگیراون"سەبارەت بەسەندوقی ئاوەدانکردنەوەی زیقار مەجید ڕونیکردەوە کە " دوای بڕیارەکەی حکومەت لەسەر سندوقی ئاوەدانکردنەوە زیقار، پرۆژەکان دەست پێکرد.وتیشی: "لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا شەش پرۆژە کراونەتەوە و لە هەفتەی داهاتووشدا 15 پرۆژەی تر دەکرێنەوە و بۆ یەکەم جارە 206 پرۆژە لە پارێزگای زیقار گەیشتۆتە گوند و دێھاتەکانی.
    ھاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە گەورەترین شاری پزیشکی عێراقی دەکرێتەوە ئەوە جگە لە پەرەدان بە پرۆژەکانی گەشت و گوزار و  یاریگا و پرۆژەی گەشەپێدانی شاری شوێنەواری ئۆر".