بەغدا INA
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر یاسای پشتگیری فریاگوزاری لەناكاو.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) وهریگرتووە، لیژنەی دارایی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكیان بە سەرۆكایەتی حەسەن كەعبی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر یاسای فریاكەوتنی ئاسایشی خۆراگ و گەشەپێدان.