بەتەواو بونی قۆناغی سێ یەمی بۆریەکە ئاستی ھەناردەکردنی نەوتی عێراق لەو بەندەرێك دەگاتە 6 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا

ئابوری
  • 19-04-2022, 11:48
  • +A -A

    بەغداد / INA -نەسار ئەلحاج
    ئەمرۆ دووشەممە ، وەزارەتی نەوت ، ڕایگەیاند "کە بەهۆی لەکارکەتنی ، کارەکان  لەبەندەری "ئەلعمیمە"لە پارێزگای بەسرە، وەستاون . هاوکات  کاتێکی گونجاوی بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکان ئاشکراکرد.
    "ئەحمەد فازڵ دەهیم " جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسرە بۆ کارووباری پلان و بودجە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ی ڕاگەیاند"لە ئێستاداهیچ کێشەیەک لە بەندەری " عمیمە " نییە و ئامادەیە کار بکات، بەڵام کەم وکوڕییەکەی لە بۆری گەیەنەرەکە و سەرچاوەکەدا هەیە و گرێبەستێک هەیە' لەگەڵ کۆمپانیایەک بۆ پشکنین و چاککردنەوەی  شوێنی دیاری کراوی بۆریەکە.
    وتیشی:"دوای چاککردنەوەی قۆناغی قۆناغی دووەمی بۆرییەکە بەتەواوەتی ، رەنگە لە کۆتایی ئەم ساڵ 2022 گەڕانەوەی کار لە بەندەرەکە لە دەستپێبکاتەوە"ھەروەک وتیشی"بۆڕی هێڵی سێیەمی بەندەرەک کە کاری تێدا دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2023 دەتوانێت  بچێتە ناو کارەوە" و ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەم بۆرییە هێزی بەندەرەکە زیاد دەکات" پێشتر ،کۆمپانیای نەوتی بەسرە ،ئەوەی خسبویە روو کە بە تەواوبونی پڕۆژەکە  پێشبینی کرد  کە  توانای هەناردەکردن بۆ 6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات.
    دەهیم ئەوەشی بۆ  ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) ئاشکراکرد:"کە پڕۆژەی هێڵی بۆری هەناردەی دوور لە کەنارەکە  پرۆژەیەکی ستراتیژیە لەسەر ئاستی ناوچەکە، بۆ زیادکردنی توانای هەناردەکردنی نەوتی خاو لە بەندەرەکانی باشوور،  لە 3.5 ملیۆنەوە بۆ 6 ملیۆن لە ساڵی 2026.
    ئەو بەرپرسە روونیشیکردەوە:""پرۆژەکە دروستکردنی دوو بۆری دەریای 48-ang و نۆژەنکردنەوەی بەندەرەکانی "بەسرە و  ئەلعمیمە" لەخۆ دەگرێت، ئەوە جگە لە دروستکردنی پلاتفۆرمێک لە کەنارەکە بۆ پێداویستی  هەناردەکردنی نەوت و کاری ئامێرەکانی پێوانەکردن .
    ئەوەشی خستە روو "کە کۆمپانیاکە ئێستا لە قۆناغی ئامادەکردنی ئۆفەرە بۆ کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتیەکان"
    ھاوکات ئاماژەی بە تێچوی پرۆژەکە دا کە چاوەڕوانی پەسەندکردنیەتی لە بودجەدا کە بەهای پرۆژەکەش نزیکەی یەک ملیار دۆلارە".