هاتووچۆ جیاكاریەكان لادەبات بۆ تاریككردنی شووشەی ئۆتۆمبێل

ناوخۆ
  • 19-04-2022, 11:43
  • +A -A

    بەغداـINA
    ئەمڕۆ سێشەممەبەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ بڕیاریدا هەموو جیاكارییەكانی تاریككردنی جامەكانی ئۆتۆمبێل هەڵبوەشێنێتەوە.
    عەقید یاس خزەیر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گشتی هاتووچۆ لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێیڕاگەیاند: بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ لیوا تاریق ئەلروبەیعی  بڕیاری داوە هەموو ئەو جیاكاریانە هەڵبوەشێنێتەوە كە بۆ رەشكردنی جامی ئۆتۆمبێل بەكاردێنن،چ جامی دواوەبێت هاوردەكراوی ونوێ بێت،یاخود خۆماڵی بێت وكە ئێستا لە عێراق هەیە.
    ووتیشی :هەموو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە جام رەشەكان لێپێچینەوەیان  بەپێی یاسا لەگەڵ دەكرێت، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گشتی پێشتر ڕایگەیاندبوو كە تەنها  ڕێگە دەگرێت لەو بارهەڵگرانەی لە دەرەوە هاوردە دەكرێن بۆ عێراق وجامەكانیان رەشكردووە، هەروەها بەرێوەبەرایەتییەگە بەهەموو شێوەیەك رێگری لە جام رەشكردن دەكات و ئەوانەی جامییان رەشكردووە ولێپێچنەوەیان لەگەڵ دەكات ئەوانەی  لەزگە یان پەردەیان لە جامی ئۆتۆمبێلەكانیان داوە.