کازمی: پێویستە مەتمانە بگەرێتەوە لە نێوان لایەنەسیاسیەکان

سیاسی
  • 19-04-2022, 11:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ڕۆژی سێشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رایگەیاند"خەڵکی عێراق نیگەرانن لەئەنجامەکانی دۆخی سیاسی نێوان لایەنەکان و هاوکات جەختیشی لەسەر پێویستی چارەسەری قەیرانی سیاسی کردەوە.
    کازمی لە میانەی ئاهەنگی  یادی 41 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدر، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)،ئامادەی بوو  ڕایگەیاند"خەڵک نیگەرانن لە دەرئەنجامەکانی ناکۆکی سیاسی"، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە"دان بەوەدابنێین کە ئێمە لە ئێستادا لە قەیرانی سیاسیدا دەژین".
    راشیگەیاند:"کە قەیرانێکی راستەقینەی متمانە لە ئارادایە و گەڕانەوەی متمانە وڵات لە ناکۆکی  سیاسی دەپارێزێت"
    وتیشی: "پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکان متمانە بۆ یەکتر بگێڕنەوە و خۆیان لەتۆمەت بۆ یەکتر بەدوور بگرن.
    ھاوکات وتیشی: "قوربانی شەهیدان بۆ پاراستنی عێراق و گەلەکەی بووە.
    کازمی ئاماژەی بە قەیرانی سیاسی لە عێراقدا تاکیدی لە  بە جدی کارکردن کردەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆی"
    ھەروەک ئاماژەی بە گرینگی قوربانیەکانی  "ڕێکخراوی بەدردا و وتی ئەم رێکخراوە قوربانی زۆری داوە بۆ پاراستنی عێراق و کەرامەتی گەلەکەی".