سەرۆک کۆمار نیگەرانە لە ناکۆکی لایەنەسیاسەکان

سیاسی
  • 19-04-2022, 11:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ سێ شەممە، سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح رایگەیاند"کە ئەم دۆخە سیاسیە چەقبەستوەی ئێستا بۆتە مایەی نیگەرانی و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پەکخستنی مافە دەستوورییەکان دیاردەیەکی قبوڵنەکراوە.
    سەرۆک کۆمار لەمیانەی بەشداری لە  ئاهەنگی دامەزراندنی 41یەمین ڕێکخراوی بەدر کە پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی عێراقی رووماڵی دەکرد  وتی : "ئەو گەمارۆیە سیاسیەی ئێستا  کە پێچەوانەی تەواوکردنی مافە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی  نوێیە ، پێنج مانگی تێپەراند بەسەر ھەڵبژاردن کە جێگای نیگەرانییە و قبوڵ ناکرێت و ئەگەر وڵات بەردەوام بێت لەو دۆخەی تێدایە  مەترسیدارە ".
    وتیشی: "کەسانێک هەن دەیانەوێت عێراقییەکان سەرقاڵ بن بە ناکۆکی ناوخۆییەوە تا دەسەڵاتیان وشک بکاتەوە و قەوارەکەیان لاواز بێت کە ئەمە بەلای عێراقییەکان قبوڵکراو نییە و دەستبەرداری مافی دەوڵەتی نیشتیمانی نابن"
    ھەروەک وتیشی:" عێراقی سەربەخۆ و خاوەنی سەروەری نوێنەرایەتی بەرژەوەندی عێراقیەکان و بنەمای پرۆژەی نەتەوەییان دەکات".
    ئاماژەی بەوەشدا "ئەو هەڵبژاردنە پێشوەختەی کە خەڵک و هێزە نیشتمانییەکانیان دەیانویست چارەسەرێک بوون بۆ سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی، بەڵام ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووینەوە کە نابێت پشتگوێ بخرێن، دەکرێت یەک ریزی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی زاڵ بێت لەم سەردەمەی گۆڕانکارییە ئاڵۆزەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا"
    جەختیشیکردەوە کە"پەکخستنی مافە دەستوورییەکان  دیاردەیەکی جددی و قبوڵنەکراوە، سەرۆک کۆمار ئەوەی پشتڕاست  کردەوە کە سەرۆکایەتی کۆمار  دوو ساڵ پێش ئێستا بەپەلەی چووە پاڵ هەموارکردنەوەی دەستوور بۆ ئەو بڕگانەی کە لە جیاتی چارەسەرکردنیان قەیرانی تێدابوو.
    روونیکردەوە : "پاراستنی وڵات پێویستی بە هەڵوێستی جدی هەیە بۆ چارەسەرکردنی  پرسی کەڵەکەبوون بەو بارودۆخ و فاکتەرانەی کە بووە هۆی تێکشکانی سیستەمی حکومەت" تاکیدیشی لە پێویستی چاکسازی و چارەسەرکردنی کەموکورتییەکان کردەوە ،کە وا لە عێراقییەکان بکات بە ڕاستی دەوڵەتێکی تەواو سەروەری بنیات بنێن.