بەغداد /INA
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەدوو فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆدوو بەڕێوەبەری گشتی لەدیوانێکی ئەوقافدا دەرکردووە کەهەردووک پێشووتر بەڕێوەبەر بوونە.
لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ وەرگرتووە وتی" دادگای لێكۆلینهوهی کەرخی دووەم ئەم دوو فەرمانەی دەرچوواندوە ئەویش لەبەر ئەوەی گرێبەستیان ئەنجامداوە لەگەڵ کەناڵە ئاسمانیەکاندا بەبێ ڕەچاوکردنی ڕانماییەکان هەرچەندە دیوان بەخۆی کەناڵی ئاسمانی هەیە.
هەروەها وتی" ئەم فەرمانە بەپێی مادەی (٣٣١) ی یاساکانی سزادانی عێڕاقی دەرچووە.
شایانی باسە دەستەی دەسپاکی لەم مانگەدا فەرمای بانگهێشتکردنی بۆ یەکێک لە سەرۆکانی دیوانی ئەوقاف وپشکنەری گشتی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی پێشوو دەرکردووە.