بەغداـ INA
سەید عەممار ئەلحەكیم سەرۆكی جڤاتی حیكمەی نیشتمانی ئەمڕۆ سێشەممە ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا لەباكوری عێراق ڕەتكردەوە.
ئەلحەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) پێیڕاگەیاندوە، لە كاتێكدا داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین سنوورەكان بگرێت و ڕێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نەدات خاكی عێراق بەكاربێنێت،ببێتە خاڵی دەسپێكردنی هێرشەكانی دژی وڵاتە دراوسێیەكان ، داوا لە وڵاتە دراوسێیەكان دەكەین رێز لە سەروەری عێراق بگرن، ئۆپراسیۆنی سەربازی لەناو خاكی عێراق جێبەجێ نەكەن.