كه‌شناسی" پله‌كانی گه‌رمان داده‌به‌زن و سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ گه‌رده‌لوله‌كانی خۆلبارینش ده‌بێت

ناوخۆ
  • 19-04-2022, 10:14
  • +A -A

    بەغداـ INA
    دەستەی كەش و هەوا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند دۆخی كەش و هەوای ئەو وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو، هاوكات پێشبینی دابەزینی پلەی گەرمی و گەردەلوولی خۆڵبارین  بۆ ڕۆژی چوارشەممە دەكرێت.
    ئاژانسەكە لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) پێیڕاگەیاندوە: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی چوارشەممە تا ڕادەیەك كەمێك هەوری تۆزاو دەبێت لە هەرێمی ناوەڕاستدا، پلەی گەرما چەند پلەیەك نزم دەبێتەوە، لە كاتێكدا كەش و هەوای هەرێم هەور دەبێت و تۆزاویش دەبێت لە بەشەكانی رۆژئاوا،چەند پلەیەكیش پلەی گەرما دادەبەزێ،هەروەها لەناوچەی باشووریش هەوردەبێت وپلەی گەرمی تۆزێك بەرزدەبێتەوە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: كەشوهەوای پێنج شەممە بە تۆزێكی سووك لە ناوچەی ناوەڕاست دەبێت و پلەی گەرمی نزیكە لە ڕۆژی پێشوو، لە كاتێكدا كە كەشوهەوای هەرێمی باكوور بە هەندێك هەورەوە دەبێت، لە ڕۆژی پێشووەوە پلەی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە، لە كاتێكدا كە پلەی گەرما لەهەموو وڵات بەرزدەبێتەوە.
    وتیشی: كەشوهەوای هەینی لە ناوەڕاست و باكوری هەرێمەكان باش دەبێت، لەكاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی  باشوور بەشێكی هەور دەبێت و پلەی گەرماش لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە سەرتاسەری وڵات كەمێك بەرز دەبێتەوە.
    وتیشی: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەشێكی هەوری و هەندێك جار هەور دەبێت و پلەی گەرمیش كەمێك بەرزترە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.
    لە خوارەوە خشتەیەكی پلەی گەرمی بۆ چوارشەممە و كەش و هەوا بۆ ڕۆژانی داهاتوو: