به‌غداـ INA
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه دووپاتیكرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا به‌زاندنی سه‌روه‌ری عێراقه و هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وی، ئاماژه به‌وه‌ش دا دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه جێگای قبۆڵ نییه.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌دڵه‌راوكێیه‌وه چاودێری ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی تروكیا هاوسۆ له‌ناو خاكی عێراق له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌مه به‌به‌زاندنی سه‌روه‌ری عێراق و هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وی ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها وتی" دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی توركیا له‌ناو سنووری عێراق له‌هه‌رێمی كوردستان وبه‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ سه‌ره‌رای داواكردنی پێشوو بۆ راگرتنی و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌م باره‌یه‌وه جێگای قبۆڵ نییه، ئاماژه به‌وه‌شی دا له‌كاتێك ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه ئه‌رێنیه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌منییه‌كان به‌رێگای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی پێش وه‌خته، ئه‌م جۆره كاره ئه‌منییانه‌ی تاك لایه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه ئه‌منییه هه‌ڵواسراوه‌كان كارێكی قبۆڵكراو نییه و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و پێویسته ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت.
هه‌روه‌ها وتی" بڕیاری ره‌سمی ده‌وڵه‌تی عێراق و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كگرتوو ته‌كید له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ره‌تكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌كات كه‌خاكه‌كه‌ی ببێته مه‌یدانی ململانێكان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وانیتر و هێرش كردن بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریه‌كه‌ی و هه‌ره‌شكردن له‌ئاسایشی و سه‌قامگیری ناوخۆیه‌كه‌ی، عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه كه سه‌رچاوه‌ی هێرش و هه‌ره‌شه بێت بۆ سه‌ر هیچ له‌وڵاته هاوسۆیه‌كانی.